لە شیلادزێ ڕۆژنامەوانێک بە تۆمەتی قسەکردن بۆ کەناڵێک دەستگیردەکرێت

ماڵپەڕی " رۆژ نیوز" بڵاویکردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان هاوڵاتیەکی شیلادزێ دەستگیرکرد بە تۆمەتی ئەوەی بۆ کەناڵی ئاسمانی ستێرک(sterk tv (قسەی کردووە.


ئەو ماڵپەڕە کەنزیکی پەکەکەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سەرچاوەیەکی هەرێمی لە شیلادزێ  بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاندووە" سەرلەبەیانی ئەمرۆ ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان- عیراق( پەدەکە) لە شیلادزێ ڕۆژنامەوان قارەمان  کوڕی شوکری ڕێکانی ڕۆژنامەوانی کۆچکردویان بانگ کردووە بۆ ئاسایش، بەڵام تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە ماڵ و لە ئاسایش دەستگیرکراوە".


هاوکات ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند قارەمان شوکری ڕێکانی پێشتریش چەن جارێک لە لایەن ئاسایشەوە بانگێشت کراوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە لەسەر ئەوەی بۆچی بەشداری لە کاناڵی ستێرک کردووە و ڕەوشی ژیانی هاوڵاتیانی شیلادزێی بەو کەناڵە ڕاگەیاندوە.


قارەمان شوکری ڕێکانی یەکێکە لە ڕۆژنامەنوسە دیارەکانی دەڤەری شیلادزێ و کوڕی شوکری ڕێکانی ڕۆژنامەوانی کۆچکردووە.
 


PM:08:47:27/06/2020