رانیە.. لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک کوژراو دوو کەسیش بریندار دەبن

ئەمشەو ٢٩-٣٠ ی حوزەیران لە ڕووداوێكی تەقەكردن لەنزیك شارەوانیی ڕانیە لە نێوان دوو دوکانداردا، كەسێك كوژرا و دوو كەسیش برینداربوون.


پۆلیسی رایگەیاند " ڕووداوی تەقەكردنەكە لە كاتژمێر ٣٠ :٩ ئەمشەو بووە دوا رووداوەکە، بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و تەرمی كوژراوەكەش دوای توێكاری لە پزیشكی دادی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە.

 
پۆلیسی رانییە باس لەوەش دەکات، ڕووداوی تەقەكردنەكە لەنێو پێشانگاكانی مۆبیلیات بووە لەشار ڕانیە بووە. ئەو كەسەی كوژراوە گەنجە و برایەكیشی برینداربووە.

 
دوای رووداوەکە کەسوکاری قوربانییەکە چوونەتە سەر دوکانی کەسەی تروو سوتاندوویانە.




AM:12:45:30/06/2020