ژمارەیەک رۆژنامەنوس‌و چالاکوان داوای ئازاکردنی قارەمان شوکری زەینەدین دەکەن

ژمارەیەک رۆژنامەنووس و چالاکوان لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان داوا لە ئاسایشی شیلادزێ دەکەن رۆژنامەنووسی لاو قارەمان شوکری زەینەدین ئازاد بکەن.
لە راگەیاندنێکدا بەناوی " تکایە با قارەمانیش بە دەردی باوکی نەڕوات " ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆژنامەنووس و چالاکوان لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن" قارەمان کوڕی ڕۆژنامەنووسی شەهید شوکری زەینەدینە، ئەم گەنجە کە هێشتا تەمەنی لە سەرەتای بیستەکاندایە، ئەمە جاری دووەمە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتییەوە دەستگیر دەکرێت، تەنها تاوانیشی ئەوەیە، وەک ڕۆژنامەنووسێکی خۆشبەخش هاوکاریی میدیاکان دەکات و وەک چالاکوانێکیش بەرامبەر هەموو ناعەدالەتی و داگیرکارییەک لەناو چالاکییەکاندا بەشداربووە".
دەقی راگەیاندنەکە..
تکایە با قارەمانیش بە دەردی باوکی نەڕوات


بانگەوازییەک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانەوە بۆ پەرلەمانتاران لایەنە بەرپرسەکان..


قارەمان کوڕی ڕۆژنامەنووسی شەهید شوکری زەینەدینە، کە بەشێوەیەک تیرۆرکرا ئێستاش دەوترێت بەراز پەلاماری داوە و کەیسەکەیان داخست، ئەم گەنجە کە هێشتا تەمەنی لە سەرەتای بیستەکاندایە، ئەمە جاری دووەمە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتییەوە دەستگیر دەکرێت، تەنها تاوانیشی ئەوەیە، وەک ڕۆژنامەنووسێکی خۆشبەخش هاوکاریی میدیاکان دەکات و وەک چالاکوانێکیش بەرامبەر هەموو ناعەدالەتی و داگیرکارییەک لەناو چالاکییەکاندا بەشداربووە.


قارەمان لە ٢٧ی مانگی ڕابردووەوە "حوزەیران"، لەلایەن ئاسایشی شیلادزێ'وە دەستگیرکراوە و نەک بنەماڵەکەی، تەنانەت ڕێگا نەدراوە پارێزەرانی خۆبەخشیش سەردانی بکەن و بریکارنامەیەکی پێ واژۆ بکەن، لێرە مەترسیی جدی دەکەوێتە سەر ژیانی ئەم گەنجە، چونکە بەپێی هەموو یاسا بەرکارەکان دەبێت نەک ڕۆژنامەنووسان، بەڵکو هەموو هاوڵاتییەکی دەستبەسەر مافی سەردان و گرتنی پارێزەری پێبدرێت، نەک هۆکار و ماددەی دەستگیرکردنەکەشی بشاردرێتەوە و کەس ئاگاداری ژیانی نەبێت.


ئێمە داوا لە پەرلەمانتاران و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و هەوڵی هەرچی زووە ئازادکردنی قارەمان بدەن، چونکە هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێشتنەوەی لە زینداندا، هەروەها داوا لە دەسەڵاتدارانی دهۆک دەکەین و پێشیان دەکەوین لەوەی، کە وەک ڕابردوو تۆمەت و ماددەی بێ بنەما و سیناریۆ بۆ قارەمان وەک ڕۆژنامەنووسانی دیکە نەهۆننەوە، لە ئەگەری ئازادنەکردنی ئەم گەنجەدا هەوڵ دەدەین لە هەموو شار و شارۆچکەکان چالاکی ناڕەزایی بەڕێوەببەین.


*لە کۆتاییدا کۆی ناوەکان و ئەم بڵاوکراوەیە دەگەیەنینە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
*هەر بەرێزێک دەیەوێت لەم کەمپەینەدا بەشداربێت، بەسوپاسەوە دەتوانێت لە ڕێگای ئەم ژمارەیەوە ناو و پاشناو و پیشەکەی بنێرێت.
ڤایبەر – وەتس ئەپ 07501191211 - 00964501191211


کاروان سالار – ڕۆژنامەنووس - سلێمانی
شنا فایق – ڕۆژنامەنووس- سلێمانی
سۆران حسێن – ڕۆژنامەنووس- سلێمانی
یەحیا کەریم – ڕۆژنامەنووس- سلێمانی
سەردار قادر – چالاکوان – ڕانیە
دانا عومەر – ڕۆژنامەنووس - سلێمانی
هاوڕێ کرێکار – ڕۆژنامەنووس – گەرمیان
دژوار کرماشان – ڕۆژنامەنووس – سلێمانی
سێڤی نهێلی – چالاکوان – سوید
شاهین کورەژار – چالاکڤان – شیلادزێ
نەجات ڕۆستی – ڕۆژنامەنووس – سلێمانی
پشدەر بابەکر – ڕۆژنامەنووس – سلێمانی
دڵشاد خۆشناو – نووسەر – ئەڵمانیا
بێریڤان محەمەد – چالاکوانی ژنان – بەلجیکا
زۆسک باڵەک – ڕۆژنامەنووس – باڵەکایەتی
ئامانج وەرتی – ڕۆژنامەنووس – باڵەکایەتی
مەسعود هادی – ڕۆژنامەنووس – دهۆک
مەستوورە مەحمود – چالاکوان – سلێمانی
شنە باباعەلی – چالاکوان – سلێمانی
ئارام حسێن – ڕۆژنامەنووس – سلێمانی
هەرێم بەهادین – ڕۆژنامەنووس – سلێمانی
نەبەز محەمەد – ڕۆژنامەنووس – سلێمانی
بێریتان زاگرۆس – ڕۆژنامەنووس – سلێمانی
عەبدولوەهاب ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس – سلێمانی
ئاریان ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس – سوید
زانکۆ سەردار – ڕۆژنامەنووس – سلێمانی
شوان محەمەد – ڕۆژنامەنووس – سلێمانی
ئیحسان مەلا فوئاد – ڕۆژنامەنووس – سلێمانی
دانا حامد – ڕۆژنامەنووس – سلێمانی
سارا ڕەزا – چالاکوان – سلێمانی
کامەران هەمەوەندی – چالاکوان - گەرمیان
بڕیار محەمەد-ڕۆژنامەنووس- هەولێر
ئەیهان سەعید - ڕۆژنامەنووس-دهۆک
گوهدار زێباری - ڕۆژنامەنووس- ئاکرێ
مەکی ئامێدی - چالاکوان-بەرلین
د. هەندرێن ئامێدی- سیاسەتمەدار-نەرویج
ئاریان شانا - چالاکوان- بەلجیکا
کۆڤان حسێن - چالاکوانی مەدەنی- نەمسا
فەرھاد عەلی - چالاکوانی مەدەنی- لەندەن
حیکمەت سلێمان - چالاکوانی مەدەنی- لەندەن
هەردی عوسمان- ڕۆژنامەنووس-سلێمانی
سنوور کەریم -مامۆستا - سلێمانی
زووبێر برادۆستی - ڕۆژنامەنووس - برادۆست
دیار عەزیز شەریف - نووسەر - فەرەنسا
هاوڕێ جەبار - چالاکوان - گەرمیان
پەرێز سابیر -ڕۆژنامەنووس - سلێمانی
ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکیی لە ئازادیی
ئاکام وەزیری - ڕۆژنامەنووس - کەرکوک
ئاسۆس هەردی - ڕۆژنامەنووس - سلێمانی
فەرەیدون سامان - نووسەر - هەولێر
ئۆژین عوسمان - هەولێر
محەمەد نێروەیی - پێشمەرگە - ئامێدی
ئەیوب وەرتی - ڕۆژنامەنووس -هەولێر
تەنیا فەریق - چالاکوان - سلێمانی
جیهاد هەورامی - ڕۆژنامەنووس - بەریتانیا
 


AM:11:47:07/07/2020