بەرهەم ساڵح پێشوازی لە زەریف دەکات



سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢٠/٧/١٩ لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی هاوڕێی.


لەو دیدارەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەگرنگی پەیوەندنی مێژوویی قوڵ و دێرینی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران و پێویستی فراوانكردنی ئاسۆی هاریكارییە دوو قۆڵییەكانی هەردوو وڵات لە زۆربەی بوارەكاندا، ھەروەھا مکوڕی عێراق دووپاتکردەوە تاوەکو ببێتە ئامرازی ئارامی و ناوەندێك بۆ بەیەكگەیشتنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی گەلان و وڵاتانی ناوچەكە، بەجۆرێک ببێتەمایەی چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی لەناوچەکەدا.


لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەرھەم ئاماژەی بۆ ئەوی کرد کە ناوچەكە پێویستی بە بونیادنانی پەیوەندی هاوسەنگ و هەماهەنگی و لێکگەیشتنی هاوبەش و تێڕوانینێكی روون و ئاشكرایە بۆ گەیشتن بە چارەسەری ریشەییە بۆ قەیران و ئاڵۆزییەكان پشت بەستن بە دیالۆگی بونیادنەرانە و راشكاوانە لە نێوان تەواوی لایەنە نێودەوڵەتییەكان.


ھەروەھا جەواد زەریف وێڕای گەیاندنی سڵاوی سەرۆکی ئێران، لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران ویستی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكار و هەماهەنگییە دووقۆڵییەكان و پشتیوانی عێراقیش کرد لەگشت ئاستەكان، ھاوکات ئاماژەشیكرد بۆ گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی ناوچەكە لە پێناو پشتیوانیكردن و درێژەدان بە بەگژاچونەوەی تیرۆر.


لە کۆتایی دیدارەکەدا دواین گۆرانكارییە سیاسییەكان لە سەر ھەردوو ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی و چۆنیەتی بەھێزکردنی دەرفەتی ئاشتی و سەقامگیری گفتوگۆی لەبارەوەكرا.
 


PM:03:35:19/07/2020