کازمی : ٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە وتەیەکدا کە ئاراستەی گەلی عێراقی کرد کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی دیاریکرد کە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەنجام دەدرێت.

 

لەو وتەیەدا کە ئەمشەو ٣١ی تەموز بە راستەوخۆ لە رێگای تەلەفزیۆنی دەوڵەتی عێراقەوە پەخشکرا، کازمی داوای لەپەرلەمان کرد یاسایی هەڵبژاردن تەواو بکات و رەوانەی سەرۆکی عێراقی بکات تا پەسەند بکرێت.

 

هەروەها بەڵێنی دا کە هەموو ئەو رێگریانە لابەرێت کە لەرێگای یاسای هەڵبژارن و پرۆسەی هەڵبژاردندا هەیە.

 

کازمی لەو وتەیەیدا جارێکی لەسەر بکوژانی خۆپیشاندەرانی تشرین و هێزە ئەمنییەکان بەڵێنی دا کە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ ئەنجام بدات و تاوانباران بداتە دادگا.

هەروەها قوربانییەکانی ئەو خۆپیشاندانەی بە شەهید ناوزەد کرد کە هەموو مافێکی مادی و مانەویان هەبیت بەپێی یاسا.

 

کازمی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پەیپەرێکی ئابوری گشتگیریان ئامادە کردووە بۆ چارەسەکردنی دۆخی خراپی ئابوری عێراق.

 

 

 



PM:08:49:31/07/2020