بۆ ئەوەی لەشێکی جوان و تەندرووستت هەبێت پێویستت بە مەشقکردنە، مەشق کردن بە بەردەوامی یارمەتی تەندرووستی لەش دەدات و دەتپارێزێت لەچەندین نەخۆشی لەوانەش قەڵەوی، سەکتەی دڵ، شێرپەنجە، نەخۆشی دەروونی، شەکرە ، ڕۆماتیزم.
لێخوڕینی پاسیکیلیش بە باشترین ڕێگا دادەنرێت بۆ چارەسەر کردنی کێشە تەندرووستیێەکان، ئەمانەش هەندێکن لەسوودەکانی لێخوڕینی پاسکیل....
ـ دەتپارێزێت لەنەخۆشییەکانی دڵ و تووشبوون بە سەکتە.
ـ یارمەتی بەهێز بوونی ماسولکە دەدات
ـ دەبێتە هۆی نەهێشتنی قەلەقی
ـ یارمەتی ڕێک ڕاوەستانی لەش دەدات
ـ ئێسک بەهێز دەکات
ـ چەوری لەش دادەبەزێنێت
ـ لەش لەنەخۆشی دپارێزێت
ـ دەبێتە هۆی نەهێشتنی خەمۆکی و بێتاقەتی
ـ کۆنترۆڵی قەڵەوی دەکات
ـ دەتپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، و شێرپەنجەی کۆڵۆن.
ـ ئەو کەسانەی پاسکیل لێدەخوڕن ئەگەری تووشبوویان بە شەکرەی جۆری ۲کەمترە، یاخود یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکر دەدات.
ـ لەتووشبوون بەڕۆماتیزم دەتپارێزێت.
وە: هە - ف
سەرچاوە :betterhealth