عەلی حەمە ساڵح: مانگانە لە دەروازە سنوریەکان ١٧٠ ملیۆن دۆلار قاچاخچێتی دەکرێت

" مانگانە لە دەروازە سنوریەکان ١٧٠ ملیۆن دۆلار گەندەڵی دەکردێت، پرۆژەیەکمان خستۆتەڕوو  بۆ چارەسەر"
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە دەروازە سنورییەکان نزیکەی ١٧٠ ملیۆن دۆلار مانگانە گەندەڵی دەکرێت، هەروەها پرۆژەیەک بە بەرگرتن لەو گەندەڵیە دەخاتەڕوو.


لەو پڕۆژەیەی عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، کە دانەیەکی دەستی ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە تیایدا هاتووە " ئەم پرۆژە قەبارەی 170 ملیۆن دۆلار گەندەڵی دیاریكردووەو چارەسەری خەستووەتەڕو".


دەقی پرۆژەکە...


قاچاخچێتی، گەندەڵی، فێڵ و كۆمپانیاكاری لە خاڵە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان ئەم پرۆژە قەبارەی 170 ملیۆن دۆلار گەندەڵی دیاریكردووەو چارەسەری خەستووەتەڕوو

عەلی حەمە ساڵح
2018/8/15
ئەم لێكۆڵینەوە تایبەتە بە گرفتی خاڵە سنوریەكان بەگشتی، چەندین مان كاری تێداكراوەو سود لە دەیان بەڵگەنامەو شاهید و سەرچاوەی فەرمی وەرگریاوە، جگە لە
دەستنیشانكردنی گرفت و گەندەڵییەكان چارەسەری پێویستیش خراوەتەڕوو. 

 
بە كاركردن بەم پێشنیازانە مانگانە لە نێوان 150 بۆ 170 ملیۆن دۆلار دەگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەتی هەرێم، نرخی تێچونی كااڵ لەسەر هاوڵاڵتیان هەرزاندەبێت، پیشتیوانی بەرهەمی ناخۆی دەكرێت و ئاسایشی هەموان پارێزراو تر دەبێت.

 
ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی بەدواداچوننی، ئەم راپۆرتە لە 6/12/2019 ئامادەكراوە، بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان رەوانە كرا بە واژووی یاسایی ئەندامان بۆ ئەوەی
دانیشتنی پەرلەمانی لەبارەوە بكرێت، بەاڵم پاش هەشت مانگ چاوەڕوانی ئەم دانیشتنە نەكرا. لە 15/8/2020 دوایەمنی پێداچونەوە كراوە.

 
یەك: كاری نایاسایی و قاچاخی:

 
كاری نایاسایی و قاچاخی لە زۆربەی خاڵە سنورییەكان دەكرێت، هەریەكە بە فۆڕم و شێوازی خۆی. هەموو ئەو كااڵیانەی قەدەغەیە هێنانیان بە ئاسانی دەهێندرێنە ژورەوەو هەندێك جاریش دەبرێنە دەرەوە.

 1-مەرزی بامشاخ ماوەی یەك ساڵە بووە بە ناوەندێكی گەورەی قاچاخچێتی، ئەو كاڵایانەی كە رێگا پێدانیان قەدەغەیە لەم مەرزەوە داخڵدەكرێت، كاڵا قەدەغەكراوەكان لە خەتی ئاسایشەوە دێن و بە هیچ پرۆسەیەكی گومرگدا تێناپەڕن، گرنگرتین ئەو كاڵایانەی بەقاچاخ دێن، ئۆتۆمتبیلی مۆدێل نزم كە بەفەرمی داخڵناكرێت. هێلكەو جگەرەو توتنی نێرگەلەو دوگی حەیوان و قۆخ و پیاز و خەیار و جگەرو مریشك..........هتد. نوسینگەی قاچاخی دانراوە بازرگانەكان دەچن لە نوسینگەكان بەپێی ئەو نرخەی دانراوە پارەكە دەدەن، بۆنموونە دوگی حەیوان 30 هەزار دۆلار و هێلكە 12 هەزار دۆلار و خەیار 4 هەزار دۆلار. بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەی ئێمە كردوومانە قەبارەی قاچاخی لەبامشاخ نزیكەی 35 ملیۆن دۆلاری مانگانەیە.

 
2 -وەلید: خاڵی سنوری وەلید 36 كیلۆمەتر لە زاخۆوە دورە، بەشێكی زۆری ئاڵگۆڕی بازرگانی لەگەڵ رۆژئاوادا لەم خاڵەوە دەكرێت، لەم خاڵی سنوریە 
كۆمپانیای ستێر بااڵ دەستە لە دیوی هەرێمی كوردستان و لە دیوی ڕۆژئاواش پەیەدەیە دوو كەس سەرپەرشتی دەكات ( عەلی شێر‌و عەبد ئێزیدیە) .
بازرگانی بە شیش و چیمەنتۆو دەرمان و جۆرەكانی خۆراك و مەڕ و نەوتی رۆژئاواو.... هتد دەكرێت و كەمرتین داهاتی بۆ حكومەتی هەرێمە.

 
3 -سمێلكا،خابور، بڕیار بەدەست لەم خاڵە سنوریە كۆمپانیای ستێرە و ئەوان بڕیاری بازرگانی و هێنان و بردن دەدەن.

 
4 -پەروێزخان: لە مانگی 7ی 2020 ەوە قاچاخی لەم خاڵە سنورییە بەشێوەیەكی مەترسیدار و بەرفراوان دەستی پێكردووە نوسینگەی قاچاخی لە
گەرمیان و سلێمانی دانراوە، هێلكەو مریشك و ئۆتۆمبیلی خوار مۆدیل و دوگی حەیوان .. هتد، بەرپرسانی ئەمنی دەروازەكە كار ئاسانی بۆ هەموو ئەم قاچاخیانە دەكەن.

5 :ئیرباهیم خەلیل: بەپێی بەدواداچونی ئێمەو قسەكردن لەگەڵ چەند كارمەند و بازرگانێك چەندین گرفت لەم خاڵی سنوریە هەیە، گۆڕینی كااڵیەك بە كااڵیەكی دیكە
لە پێناو گومرگێكی كەم، لەوانە: گۆڕینی جگەرەی گرانبەها بە ئیسی ، گۆڕینی حەب و دەرمانی پزیشكی بەكااڵی دیكە، گۆڕینی ئۆتۆمبیلی شەش پستۆن بە چوار
پستۆن، چەندین زانیاریشمان دەستكەوتووە كااڵی قاچاخ لەم سنورەش داخڵ بوون، لەوانە مریشكی توركی كە زیاتر لەشەش مانگە قەدەغەیەو پاش بەدواداچون لە
وەزارەتی كشتوكاڵ دەركەوت كەسێك بەناوی ئەبو نور داخڵی دەكات. بەپێی زانیاری چەند بارەهەڵگرێك بۆ ئەوەی گومرگی كەمرت بدرێت جگەرەو مەشروب و
دەرمان كراون بە ئارد و گومرگ نزیكەی 90 %كەمیكردووەو بەڕێگای كەسێك كراوە، ناوی هێرش بەرواری و هاوارە. گرفتی سەرەكی ئیبراهیم و خەلیل و حاجی ئۆمەران كۆمپانیاكانە( لەبەشی كۆمپانیاكان بە وەردی باس دەكرێت) .

قاچاخی بە ئەندازەیەكی مەترسیدار زیادی كردووە، دوای گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەك بازرگانی جگەرە، وتیان : ئێستا 95 %جگەرە بە قاچاخ دێت و نوسینگەی
قاچاخیەكەش لە بازاڕی جگەرەیەكەیە.

چارەسەر:

1-خەتی ئاسایش لەسەرجەم خاڵە سنورییەكان دابخرێت.

 
2-پۆلیسی گومرگ بەهێز و تۆكمە بكرێت و میالكی پێویستی بۆ دابینبكرێت، هەر بەشێك لە پۆلیسی گومرك هاوكاری قاچاخچێتی كرد، رەوانەی دادگا بكرێت.
3-هیچ خاڵێكی سنوری نافەرمی نەمێنێت.

 
4 -ئەو گرفتەی لە مەرزە سەرەكیەكاندا هەیە لە الوەكیەكان بەزیادەوە هەیە، پێویستە ئەوانیش بە باشی كۆنرتِۆڵ بكرێن.

 
دوو: كۆمپانیاكانی خاڵە سنورییەكان.

 
لە دەرەوەی هەموو پرۆسەیەكی یاسایی لە پێدان مۆڵەت و بوونی پێوسیت، لەسەرجەم خاڵە سنورییەكان، چەندین كۆمپانیا سەرقاڵی وەرگرتنی پارەن بە ناوی
جیاوازەوە. بەشێك لەمانە هەر پێویست نییەو تەنیا بۆ كۆكردنەوەی پارەیە، بەشێكی دیكەی ئەركی دەوڵەتە.

 
ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران:

 
1 -راگەیاندنی گومرگی، بۆ كۆمپانیای كۆریدۆر، كاغەزێكی ئاساییەو پێشرت حكومەت دەیكرد و هیچ گرفتێكی نەبوو لە مانگی 9ی 2019ەوە دراوە بەم
كۆمپانیایەو بۆهەر كاغەزێك 15 هەزار دینار وەردەگرێت.

 
2 -كۆمپانیای ستار، بۆ دڵنیایی ئیجباری لە ئیرباهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران دراوە تەنیا 10 %بۆحكومەتە.

 
3 -مەنفێست25 دۆلار، لە ئیبراهیم خەلیل بۆ جبل نهزە لە حاجی ئۆمەران بۆ اشراقات العوادە .

 
4 -سكانەر، 50 دالر وەردەگریێت بۆ كۆمپانیای هانداون 80 %بۆكۆمپانیاو 20 % بۆ حكومەت.

 
5 -تەعقیم بۆ 10 دۆالر لە هەر ئۆتۆمبیلێك وەردەگریێت، 85 %بۆ كۆمپانیاو 15 % بۆ حكومەت.

 
6 - پشكنینی خۆراك و كاڵا، هەردوو دەروازەكە لەگەڵ كۆمپانیای نیوستاندەر كردوویانە، بۆ هەر ئۆتۆمبیلێكی شەحن بڕی 100 هەزار دینار وەردەگریێت.
بۆ هەر بارهەڵگرێك بڕی 100 هەزار دینار وەردەگریێت. هەر بارهەڵگرێك هیچ جۆرە پشكنینێكی نەوێت 150 هەزار دیناری لێوەردگریێت، تەنیا سەرەتاكانی بۆ مۆردەكرێت. بۆ هەر پشكنینێكی فیزیایی و كیمیای و بایلۆجی بەجیا پارە وەردەگریێت.

 
7- كۆمپانیای سەربەخۆ كە وەزارەتی ناوخۆ لە 13/1/2019 رێگای پێداوە، بۆ دروستكردنی هەر تابلۆیەكی كاتی بڕی 15 هەزار دینار وەردەگرێت.

 
8- لە حاجی ئۆمەران چەند رێگایەكی تر هەیە بۆ وەرگرتنی پارە لە ئیبراهیم خەلیل نیە، كۆمپانیای شەو ڕۆژ بۆ هەر حاڵەتێك 25 دۆلار وەردەگرێت بەناوی كۆمپانیای گەشتیاری و ئەركی دیار نیە.

 
9- كۆمپانیایەك بەناوی سبكەبار لە هەر ئۆتۆمبیلێكی ترانزێت 50 دۆلار وەردەگرێت، 70 %بۆ كۆمپانیا 30 %بۆ حكومەت.

 
10 -لە خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران كۆمپانیای شەو رۆژ، بەناوی نۆژەنكردنەوەی كۆمەڵگاكەوە 25 دۆلار لە هەر بارهەڵگرێك وەردەگریێت ) ئێرانی و عێراقی(، زیاتر لە چەند مانگێكە بەردەوامە، پرۆسەكە دراوە بە كۆمپانیایەك و هیچ كارێكی نەكردووە. جگە لە وەرگرتنی پارە بەناوی گەراجانە.

 
11- لە ئیبراهیم خەلیل هەندێك كار هەیە لە هیچ خالێكی سنوری دیكە نیە، كۆمپانیای ئەنتەرتیك لەسنوری ئیربایهم خەلیل بۆ چێككردنەوەی كاڵا بزاندرێت هاوتایە لەگەڵ كارگە بنەڕەتییەك، بۆ هەر بەراوردێك 700 بۆ 2000 دۆالر وەردەگرێت، ئەگەر رۆژانە 500 بەراورد بكات، داهاتەكەی 9 ملیۆن دۆلارە، پاش ئەم بەراوردەش هەمان كۆمپانیا سی پارەی دیكە بەناوی پشكنینی فیزیایی و كیمیاوی و بایۆلۆجی وەردەگرێت!!! داهاتی ئەمیش مانگانە نزیكەی 3 ملیۆن دۆلارە؟

 
12 – گۆڕپانی )بەتون كوردستان( لە ئیبراهیم خەلیل، رۆژانە نزیكەی 1800 ئۆتۆمبیل لەم گۆڕپانە پشكینینی بۆ دەكرێت و بە ئیجباری 55 دۆلار وەردەگریێت و
بڕێكی زۆر گازویلیان پێدەفرۆشرێت.

 
13-رۆژانە ژمارەیەكی زۆر ئۆمتبیلی نەفەر هەڵگر تێدەپەڕن و بۆ هەر یەكێك 25 دۆالر وەردەگرن، رۆژانە زیاتر لە هەزار حاڵەتە.

 
14- ئەمە جگە لەوەی پێشرت چەندین كااڵ بەناوی سوریاوە داخڵدەكرێت وەك ترانزێت 20 %گومرگ دەدەن، بەاڵم نەڕۆشتون بۆ سوریا.
بامشاخ و پەرویزخان

1 -بەناوی مەنەفێستەوە بۆ )نقل الربی( بەبێ‌ ئەجنامدانی هیچ كارێك چەند كۆمپانیایەك پارەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبیلەكان وەردەگرن، بۆ منونە : كۆمپانیای
)اشراقات العواد( كە مەنەفێستی )نقل الربی ( دەبڕێت و تائێستا نازاندرێت گرێبەستی لەگەڵ كێدا هەیە، بۆ هەر وەسڵێكی مەنەفێست 25 دۆالر وەردەگرێت،
هیچ نوسینەگەیەكی لە خاكی ئێراندا نیەو تەنیا پارە وەردەگرێت.

 
2-چەند كۆمپانیایەكی دیكەی نەوتی مەنەفێست دروستدەكەن بۆ تانكەری نەوت و هەر مەنەفێستێك كە كاغەزێكەو مۆرێكی لێدەدەن 25 دۆالر وەردەگرن، لەكاتێكدا
حكومەت خۆی دەتوانێت ئەم كارە بكات و هیچ ئەرك و تێچونێكی نیە.

 
3--دڵنیایی ئیجباری، دراوەتە كۆمپانیای دڵنیا، لە 5 هەزار دینارەوە بۆ 20 هەزار دینار لە هەر ئۆتۆمبیلێك وەر دەگریێ، دڵنیای نابێت بە ناچاری بێت و بۆ 24
كاتژمێر بێت و كەس قەرەبوو نەكرێتەوە.

 
4 -كۆمپانیایەكی ئێرانی بۆ هەر بارهەڵگرێك دێتە هەرێمی كوردستان بڕی 50 دۆلار وەردەگرێت بەناوی ترانزێت، بەرپرسانی خاڵە سنورییەكانیش نازانی ئەم پارەیە
بۆچی وەردەگریێت.

 
5-كۆمپانیای ئەستێرەكان و ئاسمانی كوردستان، بڕی 5 هەزار دینار لە هەر هاوڵاتیەكی ئێرانی وەردەگریێت بەناوی )خرب وصول( كارێكی تەواو نایاساییەو هیچ
خزمەگوزارییەك پێشكەش ناكات.

 
6 -بەفەرمانی ئەجنومەنی وەزیران، راگەیاندنی گومرگی دراوەتە كۆمپانیای رۆژان، بۆ هەر راگەیاندنێك بڕی 15 هەزار دینار وەردەگرن لە 10/9/2019 ەوە
كەوتووەتەكار، لەكاتێكدا پێشرت حكومەت خۆی بێ‌ بەرامبەر و بەشێوەی ئەلیكرتۆنی ئەم راگەیاندنەی دەكرد.

 
7-كۆمپانیا سەربەخۆ، بۆ دروستكردنی هەر تابلۆیەكی كاتی بڕی 15 هەزار دینار وەردەگرێت، هەمان كۆمپانیا بەپێی گرێبەستێك بۆ هەرتابلۆیەكی هەمیشەیی 50
هەزار دینار وەردەگرێت، ئەوەی جێگای سەرجنە 27 ملیار دیناری پێشەكی پێدراوە!

 
8 -كوالێتی بامشاخ بەناوی رەزگەو و پەروێزخان لۆكس ئەجانسی، بۆ ئەو كاڵایانەی دێنە هەرێمی كوردستان. بۆ هەر ئۆتۆمبیلێكی شەحن بڕی 100 هەزار دینار وەردەگریێت. بۆ هەر بارهەڵگرێك بڕی 100 هەزار دینار وەردەگریێت. هەر بارهەڵگرێك هیچ جۆرە پشكنینێكی نەوێت 150 هەزار دیناری لێوەردگریێت، تەنیا سەرەتاكانی بۆ مۆردەكرێت. بۆ هەر پشكنینێكی فیزیایی و كیمیای و بایلۆجی بەجیا پارە وەردەگریێت.

 
تێبینی: بەپێی بەدواداچون لە رابردوودا هەندێك لەم كۆمپانیانە كەمتەرخەمی زۆریان كردووەو ئاسانكاریانكردووە بۆ هاتنە ژورەوەی كاڵای خراپ بەشێكیشیان ئامێری پێویستیان نییە بۆ پشكننی.

 
12 -كۆمپانیای دڵنیای 5 هەزار لە هاوڵاتی وەردەگرێت بەناوی دڵنیای و هیچ گرێبەستێكی نییە.

 
13 –وەرگرتنی سێ‌ هەزار دینار بەناوی رێكخستنی ریزی ئۆتۆمبیل.

 
14 -لەم كابینەدا ڕێپێدان كراوە بۆ دوو كۆمپانیا لە بامشاخ و پەروێزخان بەناوی تەعقیمەوە لە هەر ئۆتۆمبیلێك 10 دۆالر وەبەرگریێت بۆ هەر هاتن و چونێك.
لە راپۆرتێكی دیكەی هاوپێچدا پرۆژەی چارەسەر بۆ كاری ئەم كۆمپانیایانە خراوەتەڕوو، هەر كارەو كاری كام دامەزراوەی حكومەتەو كام كاریش زیادەیە.

 
سێ‌ : ترانزێت 

 
ئێستا)15/8/2020 )ئەم گرفتانەی كە لێرەدا باسكراوە بە بەراورد بە شەش مانگ پێش ئێستا كەمرت بووە.

 
- لە خاڵە سنورییەكانەوە بەناوی ترانزێت بۆ سوریا و بەمەبەستی خۆدزینەوە لە گومرگ بەبەردەوامی كااڵی جۆراو جۆر هاوردە دەكرێت، بەشی هەرە زۆری ئەم
كاڵایانەش بۆ ترانزێت ننی، ترانزێت دەبێت رەزامەندی ئەو وڵاتەی هەبێت كە كاڵاكەی بۆ دەبرێت. بەناوی ترانزێتەوە هەم كاڵای قەدەغەكراو دەهێندرێتە هەرێمی كوردستان، هەم گومرگ نادرێت، ترانزێت یەك لەسەر پێنج گومرگ دەدات. ئەم هەنگاوە، جگە لەوەی زیان بەبەرهەمی ناوخۆ دەگەیەنێت، مانگانەش چەندین

ملیۆن دۆلار زیانی لە داهاتی گشتی داوە. بۆ نمنوونە: -نوسراوی بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارە 4775 لە 18/3/2019رەزامەندی دراوە بە داخڵكردنی 2000 هەزار ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل 2017 لە ئیبراهیم خەلیلەوە گوایە ترانزێتە بۆ سوریا، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە داخڵكردنی و یەك لەسەر پێنج گومرگ دراوە، پاش بەدواداچون ئەم ئۆتۆمبێالانە نەڕۆشتوەتە سوریا. لە 1/7/2019 بە رەزامەندی وەزیری دارایی بڕی 000.300 هەزار كارتۆن هێڵكە
بەناوی ترانزێتەوە بۆ سوریا هاتووەتە ناو هەرێمی كوردستان، جگە لەوەی لەو بەهۆی نەخۆشی هێنانی هێڵكە قەدەغە بووەو هیچ گومرگێك نەدراوە، بە وتەی
بەرێوبەری گشتی گومرگ ئەم هێلكە نەچووەتە سوریا.

 
چارەسەر: مۆڵەتی ترانزێت بەبێ‌ نوسراوی ئەو واڵتەی كاڵاكەی بۆ دەكرێت ناكرێت، لە كاتی نوسراویشدا دەبێت هێزێكی ئەمنی پاسەوانی كاڵاكە بێت تا دەچێتە ئەو
واڵتەی كاڵاكەی بۆ ترانزێت دەكرێت و بە نوسراوی گومرگیش ئاگاداری وردەكاری كاڵاكە بگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی.

 
چوار: بەخشنی لە گومرگ.

 
ئێستا)15/8/2020 )ئەم گرفتانەی كە لێرەدا باسكراوە بە بەراورد بە شەش مانگ پێش ئێستا كەمرت بووە، چەند بڕیارێكیش دەرچو بۆ راگرتن و پێداچونەوەی بەخشینی گومرگی كاریگەری هەبووە، بەڵامهێشتا بەردەوامە. لەلایەن وەزیری دارایی پێشووتر و پاشان بەڕێوبەری گشتی گومرگ بەخشیینێكی زۆری گومرگی هەیە،
هەندێك مانگ بە ئەندازەی چەندین ملیۆن دۆلار بەخشینی گومرگی كراوە.

 
- بەخشنی بەناوی پرۆژەی وەبەرهێنان، بەپێی یاسایی وەبەرهێنان، ماوەی 10 ساڵە ئەو ئامێر و كاڵایانەی بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان دەهێندرێت لە گومرگ دەبەخشرێت، ماددەیەكی یاسایی لە یاسای وەبەرهێنان بەكارهێندراوە بۆ خۆدزینەوە لە گومرگ بۆ چەندین كاڵا كە پەیوەندیان بە پرۆژەكانی وەبەرهێنانەوە نیە، بەناوی وەبەرهێنان داخڵكراون.

 
بەبێ‌ یاسا نابێت بەخشنی بۆ هیچ كااڵیەك بكرێت، ئەو كاڵایانەش بەخشینیان بۆ دەكرێت دەبێت دڵنیابونەوە بكرێت ئایا بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان تەرخاندەكرێت یان بۆ بابەتێكی تر. 

پێنج: چەند دۆسییەك لە بەرێوبەرایەتییەكانی گومرگ. 

_ بەپێی رێكخستنەوەی گومرگی بردنە دەرەوەی هەموو جۆرە كانزایەك قەدەغەیە، بەڵام ڕۆژانە لە گومرگی ناوخۆیی هەولێر و سلێمانی و دهۆك ، زیاتر لە 20 بارهەڵگر مس، فافۆن، قوڕقۆشم، ستیل و پاتری و چەندین موادی دیكە ، دەبرێتە دەرەوە.

 
_ چەند كۆمپانیایەكی گەورە، كاری هەناردەكردنی فافۆن و مس دەكەن لە شێوەی خشت ) قاڵب( كە لە بنەمادا ئەم كارە قەدەغەیە و بە بڕێكی كەم پارە سەرجەم كارەكانیان بۆ ڕێك دەخرێت.

 
_ بەپێی پێناسی گومرگی یەكگرتو، چەندین جۆر كاێ‌ل قەدەغە كراوە، بەێ‌لم بە بەردەوامی دێنە هەرێمی كوردستان، لەوانە چەند دەرمانێكی مێرو كوژ، كە گومانی بونی مادەی شێرپەجنەی لێدەكرێت، لە منونەی تار و ماری ئێرانی و ..هتد.

 
_ لە گومرگی ناوخۆیی گۆڕینی مادە بە مادەیەكی تر كە گومرگی كەمتر لەسەر بێت ئەنجام دەدرێت، واتا جۆری مادەكە دەگۆڕدرێت بۆ مادەیەكی تر ، بۆ نمونە گۆڕینی انرتنیت لیدە) تەلیست( كە بۆ پای لوگەكان بەكاردێت دەگۆڕدرێت بۆ بەنزین و سەدان سەدان هەزار دۆلار گومرگی ئەو مادانە بە نادیاری ماوەتەوە .

 
تێبینی: ئەم دۆسیانە بەراورد بە شەش مانگ پێیش ئێستا کەمی کردووە.

 


PM:02:44:16/08/2020