لە ئیدارەی راپەڕین یەک لەدوای یەک بەرێوەبەرانی تەندروستی دەستلەکاردەکێشنەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە و نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ دەستیان لەکارکێشایەوە، ئەمەش دوای دەستلەکاركێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین دێت کە پێش ئەمان چەند رۆژێک لەمەوبەر دەستی لە کارکێشایەوە.


پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە کەو ئەو دوو بەرێوەبەرە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەسەر هۆکارەکەی ڕانەگەیاندوە.



لە چەند رۆژی ڕابردووشدا د.هیوا مەحمود بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین دەستیان لەکارکێشایەوە و داوایکرد کەسێکی دیکە لەشوێنەکەی دابنرێت.



لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە کوردستان کێشەکانی تەندروستی لە دواکەوتنی مووچەو نەبوونی پێدوایستییەکان بوونەتە ئاستەنگی گەورە لەبەردەم کارمەندانی تەندروستیدا.
 


PM:12:31:19/08/2020