حەلبوسی بۆ بینینی بەرهەم ساڵح گەیشتە سلێمانی

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی ئێوارەری ئەمڕۆ چوار شەممە گەیشتە سلێمانی و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر و پەرلەمانتارانی عێراقەوە لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێکراو، بڕیارە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆببێتەوە.

 
 تا ئێستا دەربارەی هۆکاری سەردانەکەی حەلبوسی  هیچ ئاشکرا نەکراوە، کە سەردانێکی کەسێتی یە، یان بۆ کارێكی بە پەلە گەیشتۆتە سلێمانی و ، هیچ راگەیاندنێکی رۆژنامەوانیش لەو بارەیەوە رانەگەیەندراوە.


ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە مستەفا کازمی و ژمارەیەک وەزیر بەسەردانێک لە ئەمەریکایە، هەریەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق و حەلبوسیش لە سلێمانین.

 


PM:09:05:19/08/2020