بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی دەست لەکارەکەی دەکێشێتەوە.
ئەمڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن به ره‌سمی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و رایگه‌یاند" نایه‌وێت نه‌خۆشییه‌كه‌ی ببێته هۆی وه‌ستاندنی كاروباری ده‌وڵه‌ت و داوای لێبوردنیش ده‌كات كه نه‌یتوانیوه ئه‌م خوله‌ی ئیداره‌ی حكومه‌ت ته‌واو بكات".
راشیگەیاند" لەپۆستەکەی دەمێنێتەوە تا کەسێکی شیاو لەجێگەی دادەنرێت".
ئاشکراشیکرد: بەلایەوە گرنگ نیە هەرکەس بکرێتە جێگرەوەی، ئەوەی گرنگە بەلایەوە ئەوەیە کەسێک بێت خزمەت بکات.
شینزۆ ئابێ ساڵى 1954 له‌دایکبووه و سه‌ره‌تاى کارى سیاسى بۆ ساڵى 1993 ده‌گه‌ڕێته‌وه که وه‌ک په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژێردرا و ساڵى 2007 پاش ماوه‌یه‌ک که‌م له‌ده‌ستبه‌کاربوونى وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه ده‌ستیله‌کارکێشابوه‌وه و ساڵى 2012 سه‌رله‌نوێ ببووه به سه‌رۆک وه‌زیران و خولى سه‌رۆکایه‌تى کابینه‌که‌ى له ئه‌یلولى ساڵى 2021 کۆتایى پێده‌هات.