فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی چەند ناوچەیەکیان لە سنوری ناحیەی سیدەکانی باکوری پارێزگای هەولێر کرد.
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری شاخی زاران و بەرزاییەکانی کایرشکێیان لە سنووری سیدەکان سهر به پارێزگای هەولێر كرد.
تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە.
سیدەکان شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانە دەکەوێتە دووری ١٤٤ کیلۆمەتری بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، ناوەندی ناحيهى سیدەکانه و تا پێش ساڵى ١٩٩٦ به رهسمى ههر به ناحيهى برادۆست دهناسرا، سيدهكان لە ئەوپەڕی باکووری پارێزگای ھەولێره و کەوتۆتە رۆژئاوای شاری شنۆ وە و لە رووی رووبەرەوە گەورەترین ناحیەکانی ھەولێرە و زۆربەی دەڤەرەکە شاخاویە و دەشتانیی کەمە، باشترین شوێنە بۆ بەروبوومی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ ھەروەھا لە رۆژگاری دێریندا رێرەوێکی گرینگی بازرگانی بووە رۆژھەڵات و رۆژئاوای پێکەوە بەستۆتەوە بە رێگەی کێلە شینەوە.