بریکاری وەزیری ناوخۆ: بڕیاری زیادکردنی دەوام لە سلێمانی جێبەجێناکرێت

بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ناڕەزایەتی بەرامبەر زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران دەردەبڕێت کە لەلایەن حکومەتەوە بڕیاری لەسەر دراوە، دەڵێت" ئەو بڕیارە لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین جێبەجێناکرێت".

 

 
 
چەتۆ ساڵح بریكاری وەزیری ناوخۆ، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی نزیک یەکێتی راگەیاندووە" درێژکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران بە لێبڕینی موچەوە ، بڕیارێکی نامەنتیقیی و دیراسە نەکراوە".

 


هەروەها وتوویەتی " ئەو بڕیارە لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین جێبەجێناکرێت".

 


دوێنێ وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" پێویسته‌ گشت فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت پابه‌ندبن به‌ ده‌وامیی فه‌رمی له‌ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر (٨:٠٠)به‌یانی تا (٣:٠٠) دوای نیوه‌ڕۆ. له‌ كاتی ده‌وامیشدا پابه‌ندبن به‌ گشت رێنمایی و رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا".

 


AM:08:30:04/09/2020