سینەمەکار و نوسەرێکی دیاریی کورد کۆچی دوایی کرد

نووسەرو سینەماکاری دیاری کورد،  تەیفوور بەتحایی، لە سوێد کۆچی دواییکرد.

بەتحایی دوێنێ لە وڵاتی سوید کٶچی دوایی کردو رۆشنبیران و سیاسیانی رۆژهەڵاتی کوردستان ماتەمی خۆیان بۆ ئەو کەسایەتییە دیارەی رۆژهەڵات دەربڕی.

مستەفات هیجری لێپرسراوی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵای خۆی لە تٶڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "تەیفوور بەتحایی یەکێکە لە پێشەنگەکانی سینەما و نووسینی رۆمانی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان. رۆژی 8ـی مارسی 1947 لە شاری سنە لەدایکبووە و هەر لەو شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان خوێندوویەتی تا ساڵی 1969. لەو ساڵەوە تا ساڵی 1972 لە خوێندنگەی باڵای سینەمای ئێران خوێندوویەتی و بڕوانامەی فیلم هەڵگرتنی لەو خوێندنگەیە وەرگرتووە".
 
تەیفوور بەتحایی یەکێکە لەو کەسانەی کە بەدەستپێکی سینەمای کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەژمار دەکرێت، یەکەمین بەڵگەفیلمی لەسەر سینەمای کوردی تۆمارکردووە کە یەکێک لەوانە فیلمی نان و ئازادییە کە ناوبانگێکی زۆری هەیە.

 


PM:08:06:11/09/2020