دوو مناڵ و ژنێکی خێزانێک لە زێی گەورەدا خنکان

ئەمرۆ هەینی ١١ی ئەیلول دوو مناڵی خێزانێک و پوریان لە زێی گەورە لە کاتی مەلەکردندا خنکان.


ئەو  دوو مناڵە لە خێزانێکی کەم دەرامەتن، باوکیشیان لە شەڕی چەکدارانی داعش بێ سەروشوێنەو، تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نییە.


ئەو مناڵانە خەڵكی ناحیەی خەباتن لە پارێزگای هەولێر.


هەموو ساڵێک لە وەرزی هاویندا ژمارەیەک هاوڵاتی کە زۆریان گەنج و مناڵن لە ئاوی دەریاچەو رووبارەکانی کوردستان دەخنکێن، ئەم سێ مناڵەش قوربانییەکی تری ئەو بوارەن.
 


PM:10:27:11/09/2020