بە وێنە.. کایلی جێنەر بە جلی سپی یەوە دەردەکەوێت



کچە نمایشکاری ناسراوی ئەمەریکی و جیهانی کایلی جێنەر خووشکە بچووکە دەوڵەمەندەکەی کیم کاردشیان ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمەریکی، لە نوێترین نمایشی خۆیدا بە جلی " سپی "یەوە دەستدەکەوێت.

 
کایلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی بەو پێیەی ئەم خانمە بە بەرگی سپی یەوە دەرکەوتووە.


کایلی جێنەر چ لە رووی سامانەوەو، چ لەرووی نمایشکردنی جەستەیەوە، خەریکە شوێنی کاردشیانی خووشکە گەورەی دەگرێتەوە.



کایلی کە کۆتایی دوو ساڵ لەمەوبەر یەکەم منداڵی بوو، هەوادارانی زۆر بەوە سەرسامن کە لەماوەیەکی کەمدا رێکوپیکی و باریکی جەستەیی بۆ گەڕاوەتەوەو جوانی لەشولاری بۆتە جێگای سەرنجی هەوادارانی.


کایلی خوشکە بچوکی  " کیم"ە و لەدایکبووی لوس ئەنجلسە ساڵێ ١٩٩٧ و ٢٣ ساڵە، بەرزی ١٦٨ سم، کێشی ٥٨ کیلۆیە، هاوڕێی ترافیس سکوتەو مناڵێکیان هەیە.



کایلی نمایشکاری مۆدەیە، هەروەها ئەکتەر و نوسەرو دیزاینەری جلوبەرگ و سەرمایەدارەو خاوەن براندێکی بۆنە.


کیم کاردشیانی خووشکە گەورەی لەدایکبووی ١٩٧٩ یەو بە یەکێک لە هەر ئەستێرە ناسراوەکانی جیهان دەناسرێت.




PM:11:32:16/09/2020