بەشێک لە گەنجانی دانیشتووی ناحیەی بازیان سەر بە پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەو ناڕەزایەتیان دەستپێکردو داوای دامەزراندن و هەلی کار دەکەن.
پەیامنێڕی (سپی) لە ناحییەی بازیانەوە پێی ڕاگەیاندین" کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٧ی ئەیلول ژمارەیەك لە هاوڵاتیان و گەنجانی دانیشتووی سنووری بازیان گردبونەوەو لە گردبوونەوەکەدا خۆپیشاندەران داوای دابینكردنی هەلی كار و دامەزراندن دەكەن، هاوکات داوایانکرد کە گەنجەكانیان لە كۆمپانیاكانی سنوری ناحیەكە دابمەزرێن".
لە خۆپیشاندانەکەدا هاوڵاتیانی دانیشتوی ناحیەی بازیان باس لەئەوەدەکەن" لە ماوەكانی ڕابردوودا چەندین جار گردبونەوەمان كردوەو بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانیان پێداوین، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ هەنگاوێك بۆ دامەزراندن نەنراوە".
لە ماوەی رابردووشدا، لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم و بازیانیشدا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە بەرامبەر نەبونی هەلی کار و خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو.