پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق جێگیر دەکرێت

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، د. بەشیر حەداد رایدەگەیەنێت " حکوومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی لە پرۆژەیاسای بودجەی سێ مانگی ئەمساڵ (2020)، جێگیر کرد".


لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی، د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە" حکوومەتی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵی رەوانەی پەرلەمان کرد."


هەروەها باسی لەوەش کردووە" پرۆژەیاسای بودجەی ئەو سێ مانگەی ماوە لەمساڵ بە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستانەوە، رەوانەی پەرلەمان کراوە".


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەفتەی داهاتوو پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسکە، کۆ دەبێتەوە.


پێشتریش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە" لە پرۆژە یاسای ساڵی ٢٠٢٠ی عیراق لەسەدا ١٢،٦٧%ە، كە بە نزیكەی 12 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت".



ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "مووچەی پێشمەرگە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا بۆ ٧٦ ملیار دیناری مانگانە زیادكراوە، واتە شایستە داراییەكانی پێشمەرگە لە ساڵێكدا دەگاتە ٩١٢ ملیار دینار".
 


AM:09:49:18/09/2020