مەزڵوم کوبانی: هەموو هێزەکان قۆناغ بەقۆناغ لە پرۆسەی ئاشتی بەشداری پێدەکەین

حیزبەکانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن لە گفتوگۆکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ حوکمڕانی لە رۆژئاوا، مەزڵوم عەبدیش هەنگاوێکی نوێ رادەگەیەنێت.

 
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە رۆژئاوی کوردستان رایگەیاند" قۆناغی دووەمی گفتوگۆی نێوان هەردوولایەنی پەیەدەو ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی دەستی پێکردەوە".


عەبدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت" دەستپێشخەریەکەمان بەپێی پێودانگە نیشتمانییەکان بەڕێوەدەچێت".

 
هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئامانجیان بەشداریکردنی هەموو لایەنەکانە قۆناغ بە قۆناغ لەم پرۆسە نوێیەدا".


لەدوای شەڕی سەری کانێ و لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، گفتوگۆی کوردی- کوردی لە رۆژئاوای کوردستان بە سەرپەرشتی نوێنەرانی ئەمەریکا دەستی پێکردووە.

 


PM:05:03:20/09/2020