وێنە.. دوای ونبوونی بۆ ماوەیەکی زۆر، وێنەیەکی نوێی هێرۆ ئیبراهیم بڵاودەکرێتەوە



هیڕۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری تاڵەبانی و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوای ماوەیەک زۆر وبنوونی لە میدیاکان ئەمرۆ سەرلەنوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی بڵاوکرایەوە.

 
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەمڕۆ سێ شەممە نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکراوەتەوە.  


  لەو وێنەیەدا دەردەکەوێت، یانەی وەرزشی پیرەمەگرون خەڵاتی ڕێزلێنان دەدات بە ھێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەرامبەر ئەو کۆمەک و خزمەتەی کە پێشکەشی یانەکەی کردووە.


هیڕۆ ئیبراهیم ئەحمەد ماوەیەکی زۆرە بەهۆی نەخۆشیەوە لە میدیاکانەوە دەرناکەوێت. 

 


PM:08:18:22/09/2020