لە شەوی ڕابردوەوە پزیشکانی "مقیم" نیشته‌جێ و "تدرج" پله‌به‌ند لە شاروشارچکەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە دژی پێنەدانی مووچە و دواکەوتنی مانگرتنیان ڕاگەیاند و نەخۆش نابینن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دانەیەکی دەست ( سپی ) کەوتووە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژه به‌وه‌كراوه" به‌هۆی دواكه‌وتن و پێنه‌دانی مووچه‌كانیان جارێكی تر سه‌رجه‌م پزیشكانی "مقیم" نیشته‌جێ و "تدرج" پله‌به‌ند له‌شاروشارۆچكه‌كانی ( پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره راپه‌ڕین و گه‌رمیان و قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ) مانیان له‌كاره‌كانیان گرت".
ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ جه‌ختیكردۆته‌وه: به‌وهۆیه‌شه‌وه له شه‌وی رابردوه‌وه ئه‌و پزیشكانه له‌به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید پێشڕه‌و نه‌خۆشخانه‌ی باسه‌ڕه‌و مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی سه‌ره‌كی ٢٤ سه‌عاتی ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیان له‌كارهه‌ڵگرت و نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
مانگرتنی پزیشکان دواى ئەوە دێت، کە زیاتر لە ٣٠ رۆژە پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى موچەیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا دەبوو هەر ٣٠ رۆژ جارێک موچەیان پێبدرێت.