"حکومەت لە ئێستادا ٢٠ کاتژمێر کارەبا دەدات، زستان ٥٠٠ مێگاواتی تر زیاتر دەبێت"

لەگەڵ کردنەوەی سێ پرۆژەی نوێی کارەبا لە شاری هەولێر، وەزیری کارەبا رایگەیاند"لەمانگی ئابدا توانیویانە ٢٠ کاتژمێر کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن و، لە وەرزی زستاندا دەتوانن ٥٠٠ مێگاواتی تر بدەن، داواش لە خەڵک دەکات هاریکاریان بن".  

 
لە کردنەوەی ئەو پرۆژەیەدا کەمال محەمەد، دەربارەی کارەبا لە زستانی داهاتوودا، وتی" ئومێدیش دەکەین بتوانین لە وەرزی زستان کێشەی کارەبا چارەسەر بکەین، هەروەک لە مانگی ٥٠٠ مێگاواتی تر زیاتر بکەین،  توانیمان رۆژانە ٢٠ کاتژمێر کارەبا دابین بکەین بۆ هاوڵاتیان، چونکە نزیکەی 3200 مێگاوات کارەبامان هەبووە".


بەو پێییە بێت لە زستاندا حوکمەتی هەریم بڕێ ٣٧٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ هەرێم بەرهەم دەهێنێت، وەزیری کارەبا داوای لە هاوڵاتیان کرد هاوکاریان بکەن توا بتوانن لە وەرزی زستاندا کارەبای باش بدەن.



کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر پرۆژە نوێکانیان و تی " وێستگەی کارەبای ئازادی نوێ 11/33/132 كەیڤی بەتێچونی (14 ملیۆن و 770هەزار و 191) دۆلار؛ لەلایەن كۆمپانیای) بێست- Best) جێبەجێكراوە، ئەم وێستگەیە بەڤۆڵتیەی 11/33/132 كەیڤی بە توانای دو گۆڕەر هەر یەكەیان 125 مێگا ڤۆڵت ئەمپێڕ ( 2 x 125MVA ) كار دەكات".

 
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو وێستگەیە بەشێكی زۆری كێشەی كارەبای ناو سەنتەری شاری هەولێر چارەسەر دەكات.


کەمال محەمەد باسی لەوەشکرد، بەستنەوەی هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی 132kv (ئازادی نوێ-  رۆژئاوای هەولێر)  لەپارێزگای هەولێر  بەسەرپەرشتی و بەدواداچونی وەزارەتی كارەبا  و لەلایەن (كۆمپانیای ماس) ەوە  جێبەجێ كراوە بە تێچوی 1 ملیۆن  و 415 هەزار دۆلار، پرۆژەكە پێكهاتوە لە 18 تاوەر و درێژی نزیكەی 6 كیلۆمەترە. 


راشیگەیاند، دەستپێكردنی  پڕۆژەی راكێشانی  2 فیدەری (33kv)  بە كێبڵی ژێر زەوی 2x400 ملم دو جا لە وێستگەی 132 KV) ) ئازادی نوێ بۆ وێستگەی روناكی، بە گوژمەی 3ملیار و 23ملیۆن و 407هەزار دینار؛  لە ماوەی 120 ڕۆژدا لەلایەن كۆمپانیای (شاندز) جێبەجێ دەكرێت، هەروەها دەرهێنانی 14 فیدەری 11 كەی ڤی كە بەسێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ئازادی كۆن و وێستگەكانی نەسیج و گلگندو وێستگەی باشورو وێستگەی نەورۆز، ئەمە وێڕای تەندەركردن بۆ گواستنەوەی 5 فیدەری دیكە بۆ خستنەسەر فیدەرەكانی مۆبایلی ئازادی  بۆ سەر وێستگەی ئازادی نوێ.

 


PM:02:10:29/09/2020