بانکی خوێنی هەولێر بانگەواز بۆ پلازمای چاکبوەوەکانی کۆرۆنا دەکات

بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێن لە هەولێر لە بانگەوازێكدا داوا لەو تووشبووانەی كۆرۆنا دەكات كە چاكبوونەتەوە، بەخێرایی سەردانیان بكەن.

 

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێنی هەولێردا هاتووە" لە پێناو دابینکردنی بڕی پێویستی پلازمای چارەسەری بۆ تووش بووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پێدانی پلازما لەوانەیە دوا رێگای چارەسەری بێت بۆ گەڕانەوەی هیوا بە ژیان. بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن داوا لە چاکبووانی کۆرۆنا دەکات سەردانی بانکی خوێن بکەن، بۆ بەخشینی پلازما بە تایبەت ئەوانەی هەڵگری جۆری خوێنی A ".

 

هەر لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی هەولێر، داوا لە کۆمەڵە و رێکخراوەکانی خوێن بەخشین دەکات هاوکاربن بۆ ئەو مەبەستە و بانگەوازیان بۆ بکەن. 



PM:02:06:30/09/2020