بێژەرێکی دیاری سەردەمی سەدامی تەلەفزیۆنی عێراق گیانی لە دەستدا

ئەمڕۆ هەینی ٢ ی تشرینی یەکەم بێژەری دیاری سەردەمی سەدام حسێن، نیهاد نەجیب ئەوجی لە تورکیا کۆچی دوایی کرد.

 

نیهاد نەجیب یەکێک بووە لەبێژەرە دیارەکانی تەلەفزیۆنی عێراقی سەردەمی سەدام و، بێژەری هەواڵ و بەرنامە سیاسیەکان وتارە حەماسییەکانی رژێمی پێشوو بووە.

 

نیهاد نەجیب لە ساڵی ١٩٦٤ لە ئێستگەی بەغدا کاریکردووە، دواتر ١٩٦٩ دا چۆتە تەلفزیۆنی بەغدا.

 

ناوبراو دەرچووی کۆلیژی ئاداب بەشی میدیای ساڵی ١٩٧٣ یە، چەند جارێک لە دەرەوەی عێراق نوێنەرایەتی میدیا فەرمی عێراقی کردووە لە کوەیت و لە جەزائیر. ماوەیەک کاری وەک بێژەر بۆ ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس کردووە.

 

نیهاد نەجیب کە تورکمانە هاوسەرەکەی پزیشکەو ئەویش تورکمانە و یەکێکە لە ژنە چالاکەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەبواری ژنان.

 

ئەو بێژەرەی سەردەمی سەدام لەدوای رووخانی رژێم گەڕاوەتەوە کەرکوک ماوەیەک بەڕێوەبەری میدیای تورکمان ئیلی بووە.

 

ئەو بە یەکێک لەو بێژەرە ناسراوانەی سەردەمی سەدام هەژمار دەکرێت کە وتارەکانی رژێمی پێشووی بەحەماسێکی زۆرەوە دەخوێندەوەو بە داکۆکیکارێکی سەردەمی ئەو رژێمە هەژمار دەکرێت.

 

 



AM:10:26:02/10/2020