عەبدولەتیف سەلەفی تووشی کۆرنا دەبێت

کەسایەتی دیاری ئاینی، د. عەبدولەتیف سەلەفی رایدەگەیەنێت کە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

 


لە ئەکاونتی خۆی عەبدلوتیف سەلەفی نووسراوە " دوای پشکنینی ئەمڕۆ دەرکەوت کە تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام الحمد لله باری تەندروستی باشە لە ئێستادا، لێرەوە داواکارین لە خوای گەورە شیفای بەپەلە بۆ دکتۆر و سەرجەم نەخۆشی موسڵمانان بنێرێت و ئازارەکانیان لەسەر کەم بکاتەوە ."

 

 
لە هەژمارەکەی نووسراوە"داواکارین لەو موسڵمانانەی کە دەیانەوێت سەردانی دکتۆر بکەن، لە ئێستادا گونجاو نیە سەردانی کردنی ، ئەمەش بۆ تەندروستی هەموو لایەکە و بەجێهێنانی رێنماییە تەندروستیەکانە". 

عەبدولەتیف کەسایەتیەکی دیاری ئیسلامی شاری سلێمانیەو لەسەر ئاستی هەرێم ناسراوە وەک کەسایەتیەکی وەهابی و تاربێژە لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی.

 


PM:09:24:18/10/2020