ڤیدیۆ.. هێزە ئەمنیەکانی شاری دهۆک چالاکوانێکیان لەبەرچاوی هاوسەر و مناڵەکانی دەستگیرکرد

بەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای دهۆک چوونە سەر ماڵی چالاکوان مامۆستا شڤان سەعید بەرۆشکی و لەبەرچاوی هاوسەر و مناڵەکانی دەستگیریانکرد. 

 

ئەیهان سەعید، چاودێری مافی مرۆڤ نامەیەكی كراوەی ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و تیایدا ئەوەی راگەیاندووە" بەرەبەیانی ئەمرۆ رێککەوتی ٢٢/١٠/٢٠٢٠ چەند هێزێکی چەکداری دەمامکدار بە شێوازێکی ترسناک دەرگای ماڵەکەیان شکاندویانە و چۆنەتە سەر ماڵی برای من مامۆستا (شڤان سەعید بەڕۆشکی) و لەبەر چاوی هاوسەرۆ مناڵەکانی بە لێدان و جلی خەوەوە ڕفێنڕا، هەڕەشەیان لە ژن و ماڵەکەشیان کردووە، مامۆستا شڤان بێ جگە لە ڕاو بۆچۆنی جیاواز و ڕەخنە ئاساییەکانی هیچ تاوانێکی نیە، بویە دەستبەجێ ئازادی بکەن".

 

وتیشی" پێویستە مەسعود بارزانی چەکدارو عنتەرەکانی لە بادینان بوەستێنیت، کە کەوتونە گیانی ڕۆژنامەنۆس و چاڵاکوانان، ئەگەر ئاگاداری ئەوە جەنابت بەرپرسیارە بەرامبەر ئەم کارە و زوڵمەی حزبەکەت دەکەت وخۆت سەرۆکیانی، ئەگەر ئاگادار نیت ئەوە کارەساتە ئاگات لە کوڕەکەت و حزبەکەت نیە ! ئەمە کەی ئەخلاقی حوکمدارییە بەچەکەوە لەبەرچاوی مناڵ و لێدان خەڵک برفێنن".

 

دەقی نوسینەكەی ئەیهان سەعید:

مەسعود بارزانی چەکدارو عنتەرەکانت لە بادینان ڕاگرە

بۆ/ مەسعود بارزانی
بۆ/ پەرلەمان، کونسووڵیەکان، UN، دەستەی مافی مرۆڤ و میدیاکان
بەرەبەیانی ئەمرۆ رێککەوتی 22ي تشريني يةكةمي 2020، چەند هێزێکی چەکداری دەمامکدار بە شێوازێکی ترسناک دەرگای ماڵەکەیان کاندویانە و چوونەتە سەر ماڵی برای من مامۆستا (شڤان سەعید بەڕۆشکی) و لەبەر چاوی هاوسەرو منداڵەکانی بە لێدان و جلی خەوەوە فرِيَدراوة، هەڕەشەیان لە ژن و ماڵەکەشیان کردووە، مامۆستا شڤان بێ جگە لە ڕاو بۆچۆنی جیاواز و ڕەخنە ئاساییەکانی هیچ تاوانێکی نیە، بویە دەستبەجێ ئازادی بکەن.

پێویستە مەسعود بارزانی چەکدارو عنتەرەکانی لە بادینان بوەستێنیت، کە کەوتونە گیانی ڕۆژنامەنۆس و چاڵاکوانان، ئەگەر ئاگاداری ئەوە جەنابت بەرپرسیارە بەرامبەر ئەم کارە و زوڵمەی حزبەکەت دەکەت وخۆت سەرۆکیانی، ئەگەر ئاگادار نیت ئەوە کارەساتە ئاگات لە کوڕەکەت و حزبەکەت نیە ! ئەمە کەی ئەخلاقی حوکمدارییە بەچەکەوە لەبەرچاوی مناڵ و لێدان خەڵک برفێنن.

داوا لە پەرلەمان، ڕێکخراوەکان و دەستەی مافی مرۆڤ، UN، کونسۆڵەکانی وڵاتان لەهەرێم دەکەم چارەنۆسی براکەم و گشت زیندانیانی ڕای جیاواز ئاشکرا بکەن و فشار بکەن بۆ ئازادکردنیان، ئەم پرۆسە نایاسایی و نادیموکراسیە لە بادینان بوەستێنن.

چارەنۆس و سەلامەتی گیانی برام و دەستگیرکراوەکانی دیکە، لە ئەستوی پارتی، پارێزگارو ئاسایشی گشتی دهۆک دایە، لەسەر مافی خۆمان و ئەم زوڵمە بێدەنگ نابین.



PM:01:22:22/10/2020