بەهۆی روداوێکی ھاتوچۆ لە قەزایی سەیدسادق دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و باری تەندروستی بریندارەکان ناجێگیرە.
بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بەرۆژنامەنوسانی رایگەیاند" بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW لەسەر ڕێگای هەڵەبجە - قەزای سەیدسادق، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی (ج. ک. ف) و (ب. م. ع) گیانیان لەدەستداوە، تە رمی یەکێکیان لە نەحۆشخانەی شەهید شەوکەتە لەسەیدسادق و تەرمی دووەمیش لە پزیشکی دادی هەڵەبجەیە".
وتیشی" هەر لەو روداوەدا، دوو هاوڵاتی تریش بەناوەکانی (ف. ع. م) و (ڕ. م. م) بریندار بوون، لەبەر سەختی برینەکانیان لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتەوە ڕەوانەی نەحۆشخانەی فریاکەوتنی سلیمانی کران".