لەلای هاوسەران خۆشترین کاتی ژیانیان مانگی هەنگوینییە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ئیتر دوای ئەم مانگە هاوسەران ناتوانن بەخۆشی بەختەوەری بژین گەر هاوسەران بیانەوێت بەخۆشی و بەدرێژای ژیانیان بەختەوەر بن ئەوا پێویستە پەیڕەوی ئەم خاڵان بکەن.
ـ هەمیشە بەبیری هاوسەرەکەتی بهێنیتەوە کە تۆ گرانترین ئەو کەسەی لەژیانیدا ولەگەڵ تۆدا دڵ خۆشە.
ـ سوپاسی بکە لەسەر شتی بچوک، کاتێک هاوسەرەکەت شتێکی بچوک ئەنجام دەدات ئەوا سوپاسی بکە ئەمەش وادەکات پەیوەندی نێوانتان بەهێزتر بێت.
ـ بەشێوەیەکی ڕاستگۆیانە ئەرکەکانت ئەنجام بدە.
ـ ئاگاداری دەرکەوتنی بە: پێویستە لەسەر هەریەک لە هاوسەران ئاگاداری دەرکەوتنی هاوسەرەکانیان بن کاتێک جلوبەرگێک دەپۆشن بەژداری هەڵبژاردنەکانی یەکتر بکەن.
ـ ئاگاداری دەربڕینەکانت بە: زۆر شت هەن کە بەدرێژای ژیان هاوسەران کاتیان دەبێت بۆ وتنی بەڵام پێویستە هەندێک دەربڕینت هەبێت کە هەستی بەرامبەرەکەت بریندار نەکات.
ـ میهرەبان بە: هەمیشە ئەو هاوسەرانەی ژیانێکی بەختەوەرو باشیان هەیە بەمهیرەبانی و جوانی مامەڵە لەگەڵ یەکدا دەکەن و، لە هەستەکانی یەکدی تێدەگەن.
ئا: هە ـ ف
سەرچاوەwww.huffingtonpost /