دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك / گه‌رمیان، سێ كه‌سی به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به داعش و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر سزادا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پاشئه‌وه‌ی له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا توانرا له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی كردن به رێكخراوی تیرۆرستی داعش تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكرێت، هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر (2) دوو تۆمه‌تبار و ده‌ستگیربكرێن و پاش ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌یان خرایه به‌رده‌م داده‌وه‌ری لیكۆڵینهوهو هه‌روه‌ها پاش چه‌ندین دانیشتنی دادگا و خستنه‌ڕووی ته‌واوی به‌ڵگه‌كان و دانپیادانانی تاوانباران به تاوانه‌كانیاندا كه له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه سه‌ره‌نجام له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركووك/گه‌رمیان به‌م شێوه‌یه سزا دران:
1/م م د م له دایكبووی (1976)و دانیشتووی ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به قه‌زای كه‌لار له به‌رواری 16/3/2020 به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به گرۆپی تیرۆرستی داعش له ناحیه‌ی رزگاری ده‌ستگیركراوه‌و له به‌رواری27/10/2020 به پێی مادده‌ی(3)ی تیرۆر به (6)شه‌ش ساڵ زیندانی سزا درا.
2/ئ ئ ح ا له‌دایكبووی(2000)و دانیشتووی شاری سلێمانی له به‌رواری26/10/2020به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ناحیه‌ی (رزگاری)ی قه‌زای كه‌لار ده‌ستگیركراوه‌و له به‌رواری26/10/2020به پێی مادده‌ی(14/2)ی هۆشبه‌ر به (1)یه‌ك ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا درا.
3/ه ح م له‌دایكبووی(1984)به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له بازگه‌ی بانی خێڵان ده‌ستگیركراوه و له به‌رواری31/8/2020 به‌پێی مادده‌ی(14/2)ی هۆشبه‌ر به (1)یه‌ك ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا درا.
جەختی لەوەش كردەوە، بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكانیان هەر(3) سێ تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كران.