سلێمانی .. گەنجێک لە باڵەخانەیەکی بەرزەوە خۆی فڕێدەداتە خوارەوە



گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە سلێمانی لە باڵاخانەیەكەوە خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە و کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت. 


لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی " سپی "، نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێەوەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، رایگەیاند   "ئەمڕۆ لەسەر بانی باڵاخانەیەكی پرۆژەی دایك لە سلێمانی، گەنجێك کە تەمەنی ٣٠ ساڵ خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە."


لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " پیشەیئ ئەو گەنجە كڕێن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووە."


سەرکەوت ئەحمەد ئەوەش دەخاتەڕوو کە هۆكاری خۆكوشتنەكەی نادیارە و پۆلیس دەستی بە  لێكۆڵینەوە لە رووداوەکە كردووە.

 
هەر ئەم بەیانییەش دایکێک لە دهۆک مناڵە کۆرپە چوار مانگەکەی خۆی کووشت و پۆلیس دەستگیری کرد.

 


PM:12:44:05/11/2020