له‌میانه‌ی قسه‌كردنی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دوێنێ چوارشه‌ممه ڤلادمیر پۆتین سه‌رۆكی روسیا له‌چه‌ند كۆمێنتێكی توند‌و گاڵته‌ئامێزدا سه‌باره‌ت به ژنان، هیلاری كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی ئه‌و وڵاته‌ی به ژنێكی لاواز ناوبرد.
له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی فه‌ره‌نسی، سه‌رۆكی روسیا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كلینتۆن ده‌رباره‌ی كریمیا كه تێیاندا وتبوی پۆتین هاوشێوه‌ی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر له‌ساڵه‌كانی 1930ه‌كاندا، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه سنوره‌كان له‌ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات دابڕێژێته‌وه، پرسیاری لێكرا. پۆتین له‌وه‌ڵامداو لهئاماژهیهكی زۆر ئاشكرادا بۆ هیلاری وتی: "باشتر وایه چه‌له‌حانێ له‌گه‌ڵ ژناندا نه‌كرێت". ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خاتوو كلینتۆن هه‌رگیز زۆر كارامه نه‌بووه له‌لێدوانه‌كانیدا.
پوتین باسی له‌وه‌ش كرد كه كاتێك هیلاری سه‌رۆكی دیبلۆماسیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه چاوی پێكهوتووهو "گفتوگۆی توندی هه‌بووه له روداوه نێوده‌وڵه‌تییه جۆراوجۆره‌كاندا".
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و دیداره ته‌له‌فزیۆنییه‌دا سه‌رۆكی روسیا ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه پێیوایه لێدوانی چواندنی به هیتله‌ر زۆر تونده.
وتیشی: "كاتێك خه‌ڵك سنوره‌كان ده‌به‌زێنن به‌هۆی ئه‌وه‌وه نیه كه به‌هێزن به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه لاوازان". "به‌ڵام ره‌نگه لاوازای خراپترین سروشت نه‌بێت به‌لای ژنانه‌وه".
خانمی یه‌كه‌می پێشوتری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك بوو له‌كاندیده به‌راییه به‌هێزه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی 2008 به‌ڵام نه‌یتوانی به‌سه‌ر باراك ئۆبامادا زاڵ‌بێت كه دواتر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی برده‌وه. دواتریش له‌لایه‌ن ئۆباماوه پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێدراو تا كۆتایی ماوه‌ی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له‌ساڵی 2012، له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه.
ماوه‌یه‌كه پێشبینی زۆر له‌ئارادایه كه هیلاری به‌نیازه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی 2016 كاندیدبكات تا ببێته یه‌كه‌م ژن له‌مێژوی ئه‌و وڵاته‌دا پۆستی سه‌رۆك بباته‌وه.
كاتێك ئه‌مجۆره لێدوانه توندانه ده‌بیستم به‌لای منه‌وه ته‌نها مانای ئه‌وه كه هیچ
له‌ئینگلیزییه‌وه/ والی شێخ عه‌لی
سه‌رچاوه/ AFP