سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
فەرماندەیەکی دیاری پارتی لەرێگای گرتە ڤیدیۆیەکەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتی راگەیاند
فه‌رمانده‌ی شنگالی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كارگێڕی لقی 17ی پارتی، قاسم شه‌شۆ ده‌ستی له هه‌ردوو پۆسته‌كه‌ی و ریزه‌كانی پارتی كێشایه‌وه و زانیاری مادی گەورە ئاشکرا دەکات کە پارتی مانگانە یارمەتی ئەوانی داوە.
له گرته‌یه‌كی ڤیدۆییدا، قاسم شه‌شۆ، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له ریزه‌كانی پارتی و فه‌رمانده‌ی شه‌نگالی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌پرسی دیاریكردنی بابه شێخ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پرسی پێنه‌كراوه.
لە پەیامەکەیدا کە بۆ بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ناردووە، قاسم شه‌شۆ، دەڵێت "هه‌ندێك شت ده‌گوزه‌رێت ره‌نگه ئێوه ئاگادار نه‌بن، بۆیه داوای لێبوردن ده‌كه‌م و ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه و له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه، وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی دیكه، سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نم".
شەشۆ ئاشكراشیكرد " من له‌پارتی نیگه‌ران نیم، هه‌ركاتێك موچه دێت، پارتی 65 ده‌فته‌ر دۆلارم بۆ ره‌وانه ده‌كات، به‌ڵام له‌دانانی بابه شێخ پرس بهمن و پیاوماقوڵانی ئێزیدیه‌كان نه‌كراوه و پشتگوێخراوین، ته‌نانه‌ت رێگه‌یان پێنه‌داین كه به‌شداری بكه‌ین له مه‌راسیمی دانانی عه‌لی ئه‌لیاس حاجی ناسر به بابه‌شێخی ئێزیدیه‌كان.
14ی تشرینی دووەم، عه‌لی ئه‌لیاس حاجی ناسر وه‌ك بابه‌شێخی ئێزدییه‌كان دیاریكرا، ئەمەش دوای ئەوەی یەکی تشرینی دوه‌م له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر، بابه شێخ (خه‌رتو حاجی ئیسماعیل) رێبه‌ری رۆحی ئێزدییه‌كان به‌هۆی توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ته‌مه‌نی ٨٧ ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا.
PM:09:52:16/11/2020
قاسم شەشۆی
دەستلەکارکێشانەوە
پارتی
وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
لێدوانەکانی تۆخێل لەسەر یاری گەڕانەوە دژی ریاڵ مەدرید
ئەستێرەکان
هونەرمەندی شێوەکار ناشاد کۆچی دواییکرد
هونەرمەندێكی ناسراوی عەرەب تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت
هونەرمەندێکی ناسراوی کورد بە شێرپەنجە کۆچی دواییکرد
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا
وێنە.. چۆپی فەتاح بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
Spee Media