دایک و باوکێکی گەنجی مناڵێکی چوار ساڵ بە کۆرۆنا دەمرن

لە ولایەتی تەکساسی ئەمەریکا دایک و باوکێکی گەنجی مناڵێکی چوار ساڵە لەماوەیەکی کەمدا هەردووکیان بە کۆرۆنا گیان لە دەستدەدەن.

 

 
میدیای ئێن بی سی نیوزی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، لە مانگی حوزەیران باوکی ئادان بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا، دواتر دایکی ئەو مناڵە لە مانگی تشرینی یەکەم لەهەمان نەخۆشخانە  ئەویش بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

 

 
باوکی ئادان تەمەنی ٢٩ ساڵ و دایکی تەمەنی ٢٨ ساڵ بووە.

 


ئەو منداڵە کە ئێستا رۆژانە داوای دایک و باوکی دەکات لەلای نەنکی دەژی و رۆژانە لە پەرنجەرەکەوە چاوەڕوانی گەڕانەوەی دایکو باوکی دەکات، وا دەزانێت لە کارن.

 


وەک ئەو میدیا ئەمەریکییە باسی دەکات تا ئێستا لەو ولایەتەی ئەمەریکا ٢٠ هەزار کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.

 


PM:01:57:18/11/2020