گرووپی ١٥ سەردانی بەرهەم ساڵح یان کردووە

گرووپی ١٥ سەردانی بەرهەم ساڵحی سەرۆک کۆماریان کردووە، وەک ئاماژەی بۆ دەکەن " بە مەبەستتی چارەسەرکردنی ریشەییە کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم".

 


راگەیەندراوێکدا کە ئەو ١٥ پەرلەمانتارەی دەرەوەی یەکێتی و پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەریان کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، " وەك گروپی پانزە هەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە بۆ چارەسەری کێشەی موچەی خەڵکی کوردستان و لەم بوارەشدا سەردانی سەرۆکایەتیەکانی عیراق و هێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەین".
 


لە راگەیاندراوێکدا کە دانەیەکی دەست " سپی " کەووتووە ئامانجی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا دەکەن و دەڵێن " جەختمان لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەی موچەی هاوڵاتیان کردەوە". 

 


هەروەها باس لەوەش دەکەن کە لەدیدارەکەدا تاووتوێی رێوشوێنەکانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردیان کردووە لە ژێر چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
 

 


PM:02:49:06/12/2020