ژنانی دەربەندیخان بەشداری خۆپیشاندانەکان دەکەن

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە لەبەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان، ژمارەیەک ژنی شارۆچکەی دەربەندیخان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای کەلار ـ سلێمانیان داخست.

 

ئەمە بۆ یەکمجارە ژنان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری خۆپیشاندانی ئەمجارە بکەن لە ناوچەکانی سەر بە سلێمانی، ژنانی دەربەندیخان ئەمڕۆ توانیان بۆ ماوەیەک رێگە  لەو تانکەری سوتەمەنیانە بگرن بەناو دەربەندیخاندا تێدەپەڕن.



دوای ماوەیەک لە رێگاگرتن، هێزە ئەمنییەکان بەزۆر کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە هێنا.



PM:07:47:09/12/2020