لەبارەی رێککەوتنی نێوان بەغداو هەرێم بەرهەم ساڵح‌و کازمی رادەگەیەنن



بڕیارە ئەمشەو مستەفا كازمی سەرۆک وەزیران و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار لە دوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلە رێككەوتنێك كە چارەسەری بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەكات، رابگەیەنن.   


  


بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، ئەمشەو كۆبوونەوەیەكی كتوپڕ و بەرفراوان رێكدەخەن بەبەشداری ژمارەیەك بەرپرس و پەرلەمانتار لە هەردوو حكومەتی فیدراڵی و هەرێم و پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی فیدراڵی و ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی پەیوەندیدار ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن".


  


بەپێی زانیاریەکان لەو كۆبوونەوەیەدا دوا ئامادەكاریی دەکرێت بۆ راگەیاندنی رێككەوتنێك كە كۆتایی بە قەیرانی راگرتنی بەشە بودجەی هەرێم دەهێنێت لەهەرێمی كوردستان بە رەزامەندی سەرجەم لایەنەكان.

 

 
ئەو رێککەوتنە کە لە ساتەکانی کۆتایدایە، لەسەر یاسای قەرز بۆ ئەمساڵ و، یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ یە.

 

 
پێشبینی دەکرێت کە ئەمشەو رێککەوتنەکە لەماڵی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار رابگەیەنرێت.

 


PM:08:20:11/12/2020