بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا

بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەکانی نەوتی کاشێ لە قەزای سێمێل سەر بە پارێزگای دهۆک دوو کەس سووتان و گیانیان لە دەستدا.

 

لەوبارەیەوە مقەدەم بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" نیوەرۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگرێکی بەھێز لە پاڵاوگەکانی نەوت لە ناوچەی کاشێ سەر بە قەزای سێمێل-زاخۆ کەوتووتەوە، کە بەهۆیەوە دوو کەس سوتاون و گیانیان لە دەستداوە، دوو ئۆتۆمبێلیش سوتاون". 

 

سەبارەت بە هۆکاری ئاگرەکە، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک وتی" تا ئێستا هۆکاری سەرەکی دیار نیە، بەڵام لێژنەیەک بەدواداچون بۆ هۆکارەکەی دەکات". 



PM:03:16:17/12/2020