لە شیلادزێ پێشمەرگەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی پێشمەرگەیەك بەچەكی كڵاشینكۆف كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، بەڵام تائێستا هۆكارەكەی نەزانراوە.
 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لەناحیەی شیلازدزێ سەر بەقەزای ئامێدی پێشمەرگەیەكی تەمەن ٤٥ ساڵ بەناوی (ع، ح، ب) لەماڵی خۆی لەڕێگەی چەکی بەكڵاشینكۆفەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو کەسە نەزاندراوە، دوای رووداوەکە تەرمی ئەو کەسە نێردراوە بۆ پزیشکی دادی ئامێدی، لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە. 

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، پێشمەرگەكە خێزاندار بووە و منداڵی هەیە و لەكاتی رووداوەكەشدا منداڵەكانی لەخەودا بوون.

 


PM:02:30:18/12/2020