دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا به‌زوترین كات سیاسەتمەدار و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان (هەدەپە)، سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازادبکرێت.
دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ به ره‌سمی بۆجاری دووەم ئیدانه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سیاسه‌تمه‌دار و هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په كردووه و داوای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كردووه ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە بەروارى (4/11/2016) دەستگیراکراوە و لە گرتوخانەى ئەدیرنا هێڵراوەتەوە، تائێستا چەند جارێک دادگایى کراوە و بڕیارى زیندانى کردنى لەسەر یەک دۆسیە بۆ دەرچوە بە زیندانیکردنى بۆ ماوەى پێنج مانگ، هەدەپەش دەستگیرکردنى دەمیرتاش و مانەوەى چوار ساڵى لە زیندان، وەک دەستبەسەرکردنێکى سیاسى ناو دەبات.