ئەمینداری عەسائیب ئەهلی حەقی میلیشیای شیعە، قەیس خەزعەلی دەڵێت " دەبوو تۆڵە و وەڵامی عێراقییەکان لە وەڵامی ئێران لەسەر ئەو رووداوە تووند تر بووایە".
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهل حەق وتی " پەنجەی پەشیمانیش دەگەزم و دڵم ئازاری هەیە کە وەک پێویست و تا ئێستا تۆڵەم لە ئەمریکا نەکردووەتەوە”.
ئەو گلەیی لە حکومەتی عێراق دەکات کە وەک پێویست پەلە نەکراوە لە لێکۆڵینەوە لە کەیسی کووشتنی ئەو دوو فەرمانگەیە.
خزعەلی پێیوایە “هەر بنکە و بارەگایەکی سەربازیی ئەمریکییەکان لە عێراق نا یاسایی و نا دەستوورییە، چونکە پەرلەمان دەنگی بە کردنە دەرەوەی هێزە بیانییەکان داوە”.
ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە هەموو سێ رۆژی ماوە بۆ ساڵڕۆژی کووشتنی قاسمی سلێمانی فەرماندەی ئەمنی و سەربازی ئێران و فەرماندەی حەشدی شەعبی مەهدی موهەندیس، لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە لەبەغدا، لەم دۆخەشدا باگرژی نێوان ئێران و ئەمەریکا گەیشتۆتە ترۆپک.