لە سەیرانگای مێرگەپان لە باکوری رۆژئاوای سلێمانی بەهۆی لێچوونی زۆری غازی چێشت لێنانەوە لەیەكێك لەماڵەكانی نێو باخەکانی مێرگپان، باوك و كچێكی مناڵ گیانیان لەدەست دا.
پۆلسی دووکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تیمەکانیان دوای گەیشتی هێزەكانی پۆلیسی دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە کردووەو بۆیان دەركەوتووە كە ئەم باوك و كچە هەرخۆیان بوون لەباخێكداو بەهۆی زۆر لێچوونی غازی چێشت لێنانەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی زانیاریەکانی پۆلیس باوکەکە ٣٤ ساڵ و کچەکە ١٠ ساڵ بووە.
پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەكە كردۆتەوەو تەرمەكانیشیانی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كردوە.