مستەفا کازمی: ساڵی ٢٠٢١ ساڵی ئاشکرابوونی نهێنییە گەورەکانە

سەرۆک وەزیرانى عێراق رایدەگەیەنێت" ساڵى ٢٠٢١ ساڵی ئاشکرابونى بەڵگەى گەورەیە سەبارەت بە گەندەڵى و رێگە نادەین عێراق مایەپوچ بێت".

 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکییدا کە ژمارەیەک لە وەزیر و مامۆستایانی زانکۆ تێیدا بەشداربوون، لە کۆبوونەوەکەدا کازمی ڕایگەیاند" کە عیراق لە ساڵانی رابردوودا وێران بووە و هەرگیز پرۆسەی گەسەسەندنی بەخۆیەوە نەدیوە".

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی" ڕێگەنادەین عێراق مایەپوچ بێت و دەبێت ساڵی ٢٠٢١ ساڵی ئاشکرابوونی ڕاستی گەورە بێت سەبارەت بە گەندەڵی و ڕێگە نادەین عێراق مایەپوچ بێت".

 

کازمی باسی لەوەشکرد، ئەمساڵمان بە ئومێدەوە دەستپێدەکەین و قۆناغێکی تری نوێ دەکەینەوە کە پێکەوەبوون و بەردەوامیی لە چاکسازی دەوێت.


PM:08:56:02/01/2021