سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان، رۆشنبیر و نوسەر، دارا محەمەد، وتارێکی نووسیووە کە لەسەر ماڵپەڕی جەزیرەی ئینگلیزی بڵاوبووەتەوە، بە ناوونیشانی " ئیتر کاتی گۆڕینی سیستمی هەرێمی کوردستانی عێراقە".
لەم وتارەدا نوسەر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەرچەندە خۆپیشاندانەکان سەرەتا بۆ نەبوونی موچە و خزمەتگوزاریەکان دروستبوون، بەڵام لە بنەڕەتدا خۆپیشاندانی خەڵک و ئەم نەوەیەیە دژ بە نوخبەی حوکمڕانی کوردستان کە لەلایەن دوو بنەماڵەوە داگیرکراوە و وڵاتیان تووشی چەندین قەیرانی سیاسی و ئابوری کردووە.
نوسەر لە بەشێکی وتارەکەیدا دەڵێت " خۆپیشاندەران و خەڵک بە گشتی چیتر باوەڕ بە بانگەشەکانی ئەم سەرکردانە ناکەن و گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە چارەسەرەکان لە کوردستانە نەک بەغداد، ئەویش بە گۆڕینی ئەو سیستمە پڕ لە گەندەڵی و وەلائیەی دایانمەزراندووە".
نوسەر بەردەوام دەبێت و دەڵێ " هەر لە رێگەی ئەم سیستمەشەوەیە کە هەردوو حیزب توانیویانە پرۆسەی هەڵبژاردن بە ئاستێکدا بەرن کە لە بەرژەوەندی مانەوەی هەژمونخوازانەی خۆیاندا بێت."
لە بەشێکی دیکەدا، نوسەر هیوایەک دەچێنێت و پێیوایە کە هەرچەندە خۆپیشاندەران بە زەبری هێز سەکوتکران، بەڵام خەباتی خۆپیشاندەران و خەڵک بە گشتی بۆ داهاتووی کوردستان بەردەوام دەبێت.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە لێرەوە بڕاونە ئەم لینکە: