ئاڵا تالەبانی بۆ ساڵرۆژی موهەندیس: بە خەندەوە لەناوماندا ژیایت و بە خەندەش بە جێتهێڵاین."

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ساڵرۆژی کوژرانی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیدا، دەڵێت "بە خەندەوە لەناوماندا ژیایت و بە خەندەش بە جێتهێڵاین."  


لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئاڵا تاڵەبانی نووسیوویەتی ""مێژوو لەبیری ناکات کە تۆ ئازایانە وەستایتەوە دژی ڕژێمی دیکتاتۆریی، هەروەها سەرۆکایەتی شەڕی ئازادکردنی خاکت کرد لەدەستی ڕێکخراوی تیرۆرستی."  

 


  لە درێژەی پۆستەکەیدا دەڵێت " بە خەندەوە لەناوماندا ژیایت و بە خەندەشەوە ڕۆشتی، خودا ڕەحمت پێ بکات ئەبومەهدی."  

 

 
ئەمڕۆ ساڵڕۆژی کوژرانی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیسە لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، لەمەیدانی تەحریریش لەو شارە لایەنە نزیکەکانی ئێران ئەمڕۆ خۆپیشاندانی گەورە سازدەکەن.

 


PM:12:11:03/01/2021