بومەلەرزەیەک لە دیالە ڕوویدا

کاتژمێر ٤:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای دیالە روویدا، تا ئێستاش زیانەکان راگەیەنراوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ لە شاری مەندەلی سەر بە پارێزگای دیالە روویداوە و گوڕەکەی ٣.٣ پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر. 

 

ئاشکراشیکردووە کە، بومەلەرزەکە بە قوڵی ١٢ کیلۆمەتر، لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری مەندەلی بووە.

هەروەها بەهۆی بومەلەرزەکەوە ترس و دڵەڕاوکێی لەناو هاوڵاتیانی شارەکە دروستبووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی زیانەکان ئاشکرانەکراوە.



AM:09:19:06/01/2021