بەڤیدیۆ...نیكی میناژ ڤیدیۆ كلیپێكی نوێ بڵاو دەكاتەوە

خانمە ڕاپەر و سەماكاری ئەمریكی نیكی میناژ تراكێكی نوێ بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ و بە شێوازی (هیپ هاپ , ئاڕ ئان بی) بڵاو دەكاتەوە كە فرێڵ ویلیەم كاری بەرهەمهێنانی بۆ ئەنجام داوە و داكتەر لوك هۆنراوەی گۆرانیەكەی بۆ نوسیوە .
لە گۆرانیەكەدا هونەرمەند بە دوو شێوازی (هیپ هاپ و ئاڕ ئان بی) گۆرانی دەڵێت، هاوكات ڕاپەری بەناوبانگی وێس كەوس (زە گەیم)  ڕۆڵا لە نێو كلیپەكەدا دەبینێت.
هونەرمەند نیكی میناژ لە لێدوانێكی دا بۆ ماڵپەڕی نیكی میناژ ڕایگەیاند : لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەلبومێكی نوێیە و بڕیاریش وایە لە كۆتای ئەمساڵدا بلاوی بكاتەوە.





PM:02:58:11/06/2014