لە قەزای زاخۆی سەربە پارێزگای دهۆک ئەم ئێوارەیە شەممە لە یەکێک لە شوقەکانی گەڕەکی دەلال کچێک خۆی هەڵدایەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
تەندروستی زاخۆ، ڕایگەیاند، "کاتژمێر ٦ ی ئێوارەی ئەمرۆ ئاگادارکراینەوە لەسەر هەبوونی ڕووداوێکی خۆکوشتن لە یەکێک لە شوقەکانی گەڕەکی دەلال کە کچێکە خۆی هەڵداوەتەخوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە."
تا ئێستا تەمەن و کارو ناونشانی ئەو كچە نەزنراوە.
لەماوەی نۆ ڕۆژی سەرەتای ئەمساڵدا ئەمە حەوتەم حاڵەتی خۆکوشتنە لەسنوری پارێزگای دهۆک ڕوودەدات.