جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت" له‌هه‌مو وڵاتان پرۆسه‌ی خوێندن رانه‌گیراوه ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا راگیراوه، ئه‌مه هۆكاری تری له‌پشته‌وه هه‌یه تەنها کۆرۆنا نیە، ده‌سه‌ڵاتیش خۆی ئەمە ده‌زانێت".
د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند، "توێژی مامۆستایان و توێژی خوێندكاران توێژێكی گه‌وره‌ن، نه‌بوونی مووچه‌و نادادی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌و دابینكردنی بژێویی هۆكارێكه له هۆكاری ڕاگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن، ده‌كرا لەجێگەی ناوەندەکانی خوێندن زۆر شوێنی تر هه‌ن بۆ دابخرانایە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆ‌سی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بووه كه‌به‌ده‌یان و سه‌دان هاوڵاتی له‌ڕۆژێكدا و له‌ناو یه‌ك فه‌رمانگه‌دان، به‌ده‌یان و سه‌دان كه‌س تووشی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا بوون یاخود له‌شوێنی تر قه‌ره‌باڵغی تر هه‌یه كه‌ده‌كرا كۆنتڕۆڵ بكرێت نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌هه‌موو ده‌زگا زانستییه‌كان یاخود خوێندنگاكان دابخرێت".
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندنیش باسی لەوەکردوە، "وەک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لەسلێمانی لاریمان نەبووە لەدەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لەژێر ڕێکاری چڕوپڕی خۆپارێزی."