لەبری حکومەت بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی خەریکی هەڵوەشاندنەوەی تەجاوزاتە

لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی لەبری حکومەتی هەرێم سەردانی ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆی کرد کە خەریکی هەڵوەشاندنەوەی تەجاوزاتە. 
 

جەزای سەید مەجید ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێكخستنی سلێمانی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) ئاماژەی بەوەکردووە" لە سەردانێکی مەیدانیدا دوێنێ دووشەممە سەردانی ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆم کرد بۆ ڕێگریکردن لە کاری زیادەڕەوی، کە تیایدا لەلایەن کەسانێکەوە بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنی یاسایی هەستاون بە دروستکردنی چەند گۆگایەک، ئەمە لە کاتێکدا سێ ڕۆژ بەر لە ئێستاش سەردانی هەمان جێگەم کرد". 

 

جەزای سەید مەجید  ئەوەشی ئاشكراكردوە، پێشتر کە سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە ژمارەیەک کرێکارێکی لێبووە و سەرجەم کرێکارەکانی ئیزن یاوە و بە سەرپەرشتیارەکەم وت کە خاوەکەی بێت بۆلام ئەگەر ئجازە هەرشتێکی هەیە بیهێنێت هەتا ئێستا نەی هێناوە".



بەربرسەکەی مەڵبەندی سلێمانی لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا داوا دەکات کە هیچ کەسێک تەجاوزات نەکات، ئەگەر خاوەنی ئەو شوێنە نەهێنێت من هەمووی تەختەکەم هەرچەندە ئەمە کاری من نییە. 

 

جەختیشکردەوە، وەکو حیزب ڕێگە نادەین خەڵک لە سلێمانییەوە تەجاوزات بکات و بەم شێوەیە تەجاوز بکاتە سەر ماڵ و موڵکی خەڵک من دڵنیام ئەمانە خەڵکانێکن هەست بەبەرپرسیارێتی ناکەن ئەبێت ئێمە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کەین وە هەمووشیان ئەدەینە دادگا و لە ڕێگەی داواکاری گشتیەوە لێپریسینەوەیان لەگەڵ دا ئەکەین.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە جیگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی سەر بە حیزبەکەی بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە. 



PM:10:00:12/01/2021