"کورد دەستی بەشڕەخۆری کرد ئەمجارەش کەرکوک نەدۆڕێنێت باشە"

دوای چۆڵکردنی سەربازگەی کەیوان چەندان کەسی کورد دەستی بەشڕەخۆری سەربازخانەکەکرد، سیاسییەکیش دەڵێت " ئەمجارەش کەرکوک بەهۆی شڕەخۆریەوە نەیدۆڕێنین باشە".
ئەمڕۆ دوای چۆڵکردنی سەربازخانەی کەیوان لەباشوری کەرکوک ژمارەیەکی بەرچاو لەکورد دەستیان کرد بەشڕەخۆری و تالآنکردنی کەلوپەلی سەربازخانەکە، کەسێکی سیاسیش دەڵێت" رێگادان بە شڕەخۆری لەلایەن هەر کەسێکەوە بکرێت، کارێکی نا ئەخلاقی و نایاساییە"، ئەو کەسایەتییە وتی" دووجار کەرکوکمان دۆڕاندووە، هۆکارێکی سەرەکی هەردوو جارەکە شڕەخۆری خەڵک و بەرپرسان بووە".
سەرچاوەکەی سپی روونیکردەوە کە لە راپەڕیەنەکەی ساڵی ١٩٩١ دا  کەرکوک لەلایەن خەڵک و پێشمەرگەوە رزگارکرا، دوایی رزگارکردنی کوردو پێشمەرگە قسوریان نەکرد لە شڕەخۆری و ئەوە بوو سوپای سەدام شارەکەی گرتەوە، لەساڵی ٢٠٠٣ شدا لەکاتی رووخانی سەدامدا، هەردوو حیزبی بالآدەستی کوردستان و پێشمەرگەو خەڵک قسوریان نەکردو لەبەر شڕەخۆری نەیان پەرژایە سەڕ شارەکەو دانانی پلانێک بۆ گەڕانەوەی بۆ سەر هەرێم".
ئەو کەسایەتییە داوا لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم دەکات هەر بەرپرس و لایەنێک ئەمجارە ئەو کارە بکات، رادەستی دادگا بکرێت". 
   



PM:11:05:11/06/2014