كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بەفەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوه‌خت لە مستەفا کازمی دەکات بۆ 16ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ٢٠٢١ .
به‌پێی نوسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ئاراسته‌ی مسته‌فا كازمی كراوه‌و لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکرایەوە، هاتووه " به‌مه‌به‌ستی زیاتر و باشتر به‌ڕێوه‌چونی ئاماده‌كاریه‌كان و پێدانی كات به هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی، پێشنیارده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مان له ١٧-١٠-٢٠٢١ ئه‌نجامبدرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هیچ لایەنێکی حوکمی و حیزبی لەبەر شەقام و خۆپیشاندەرانی تشرینی بوێری ئەوەیان نەدەکرد کە داوای دواکەوتنی هەڵبژاردن بکەن.
31ی (ته‌موز/7)ی 2020 مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی 6-6-2020 بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاریكرد.